نامەیەکی نوێی ئیسماعیل هەنیە بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شرۆڤەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەراح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کردووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەیەکی نوێدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران شرۆڤەی تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی قودس، گەڕەکی شێخ جەراح، مزگەوتی ئەقسا، غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ کردووە.
لە نامەکەی ئیسماعیل هەنیە بۆ ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە بە پێی زیاتربوونی دەسدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکار لە دژی گەل و پیرۆزییەکانی فەڵەستین، پەیوەندییەکی زۆرمان لە گەڵ لایەنەکانی دیکە گرتووە و داوامان لەوان کردووە کە ڕێگری لە زیاتربوونی تاوانەکان و ئامانجە ڕەشەکانی دوژمن بکەن و هۆشداری ئەوەشمان داوە کە ئەم تاوانانە بە دڵنیاییەوە وەڵامی گەل و خۆڕاگری فەڵەستینی بە دواوە دەبێت.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە پێداگری سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر بەردەوامی تاوانەکانی لە دژی گەل، خاک و پیرۆزییەکانی فەڵەستین، پێویستی بە وەڵامێکی ڕەوا و بەهێز لە لایەن خۆڕاگری لە کەرتی غەززەوە دەکرد.
ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ دوژمنی تاوانبار بە کوشندەترین چەکە قەدەغەکراوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە لە هێرشە دڕندانەکانی لە دژی خەڵکی غەززە و لە گەڵ ئەوەش دەیان تاوانی گەورەی لە دژی خۆپێشاندەرانی قودس و کەرتی خۆرئاوا و ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ خوڵقاندووە.
ناوبراو لە کۆتایی نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە بەرامبەر ئەم تاوانە بەردەوامە، داوای هەڵوێستی بەپەلە و یەکڕیزی ئیسلامی، عەرەبی و نێودەوڵەتیمان کردووە بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە و دانیشتووانی قودس و پیرۆزییەکانی و کۆتایی هێنان بە هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و نوێژخوێنانی فەڵەستینی لەو مزگەوتە.
سەرچاوە: جام کوردی
لێدوانەکان