رژێمی زایۆنیستی: ئێمە پابەند نابین بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 13:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=16507

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی زایۆنیستی ڕایگه‌یاند که‌ پابه‌ند نابن به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌ر کارێک ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاران به‌ توانای ئه‌تۆمی نه‌گات.

یائیر لاپید سه‌رۆک وه‌زیرانی رژێمی زایۆنیستی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نابین كه‌ له‌ ئه‌نجامی دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێراندا بەدەست دێت.

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی تاران نەتوانێت توانای ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

لاپید بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوان دژی گەڕانەوەی ئێرانن بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتر بە تاران، وتی: ئێرانییەکان بە پێشنیازی نوێی “قبووڵ بکە یان بڕۆ” لە دانوستانەکانی ئەتۆمی نزیک دەبنەوە. ئەوان هەوڵ دەدەن خاڵی نوێ بۆ رێککەوتنەکە زیاد بکەن.

شایانی باسە کە ئێران لە ساڵی ٢٠١٥دا لەگەڵ پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە بەریتانیا، ئەمریکا، چین، فەڕەنسا و رووسیا ڕێککەوتنێکی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی واژۆ کرد.

دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٨ لەم ڕێککەوتنە کشایەوە. بەڵام دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە دەستیپێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *