کاردانەوەی بەرپرسێکی باڵای ئیماراتی بەرامبەر بە بڕیاری گەڕاندنەوەی باڵیۆزی ئەو وڵاتە بۆ تاران

سێشەممە 23 ئاب 2022 - 16:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=16440

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری سەرۆکی میرنشینی یەکگرتووی ئیمارات، لە کاردانەوە بە بڕیاری حکوومەتی ئەم وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی باڵوێزەکەی بۆ ئێران، جەختی لە پێویستی هاوکاریی ناوچەیی کرد بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەقامگیر و داهاتوویەکی گەش.

ئەنوەر قەرقاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: بڕیاری ئیمارات بۆ گەڕاندنەوەی باڵیۆزەکە بۆ تاران هاوتەریبە لەگەڵ ڕێکارە ناوچەییەکانی ئیمارات بۆ بوژاندنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە مەبەستی زیادکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و دروستکردنی کەشێکی متمانە و لێکتێگەیشتن و هاوکاری.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات ئاماژەی بەوەدا: ئێمە بڕوای پتەومان بە پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی عەرەبی و ناوچەیی هەیە بۆ دروستکردنی ناوچەیەک کە سەقامگیری و داهاتوویەکی گەش و ئاوەدانی هەبێت.

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی هەر دوو وڵات بۆ پلەی باڵیۆز و ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییەی کە لە ٢٦ی تەمموز لە نێوان شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات و دکتۆر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، سەیف محەممەد زعابی باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەڕێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *