ترسی زایۆنیستەکان لە توانای سایبەری ئێران

چوارشەممە 29 حوزه‌یران 2022 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=14263

گابی پۆرتنۆی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سایبەری ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئێران هاوشان لەگەڵ حزبوڵڵا و حەماس بووەتە “ڕکابەری سەرەکی” ئەم ڕژێمە لە گۆڕەپانی سایبەریدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، پۆرتنۆی بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەنیازی دروستکردنی «قوبەی ئاسنینی سایبەری»ـە وتی: ئێمە ئەوان (ئێرانییەکان) دەبینین، دەزانین چۆن کاردەکەن و ئێمەش لەوێین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئیسرائیلییه‌ هه‌روه‌ها وتی که‌ ته‌لئەبیب هه‌وڵ ده‌دات میکانیزمی نوێ به‌کار بهێنێت بۆ باشترکردنی ئەمنیەتی سایبەرییەکەی و که‌مکردنه‌وه‌ی هێرشه‌ سایبەرییەکان.

دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هێرشێکی سایبەری بۆ سەر سیستەمی زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیل هۆکاری بیستنی ئەو زەنگە لە بەشێک لە قودس بووە. سوپای رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشی سایبەری بۆ سەر زەنگی ئاگادارکردنەوە و بیستنی دەنگی لە پێنج شاردا، ئێرانی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد.

کەناڵی کانی رژێمی زایۆنیستی هەروەها لە ١٤ی حوزەیران رایگەیاند کە هاککەرانی ئێرانی ئیمەیڵی ژەنەراڵێکی سەربازی ئیسرائیلیان هاک کردووە و بە ناوی ئەوەوە هێرشی سایبەرییان لە دژی پێکهاتە سیاسی، ئەکادیمی و بازرگانییە باڵاکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.

ژێرخانی ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار بە هێرشی سایبەری کراوەتە ئامانج. لەم دواییانەدا ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی زایۆنی ئاشکرای کرد کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ کە هێرشە سایبەرییەکان لە سەرانسەری جیهاندا نزیکەی لەسەدا ٥٠ زیادی کردووە، ئەو زیادبوونە بۆ ئیسرائیل لە سەدا ٩٢ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *