باقری: لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ناوچەیی ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوەمان دەبێت

سێشەممە 28 حوزه‌یران 2022 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=14176

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەندامێتی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنتکۆم و جێگیرکردنی کەرەستە و بوونی لە مانۆڕە سەربازییەکان بە دابینکردنی هەڕەشە بۆ ناوچەکە زانی و وتی: ئێمە ئەم هەڕەشانە قبووڵ ناکەین و بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەریدا کاردانەوەمان دەبێت.

فەریق باقری سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ نەدیم ڕەزا، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان وتی: بێ گومان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ هه‌وڵی فه‌رمانده‌کان و به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ باشی گه‌شه‌ی کردووه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش ده‌بێت په‌ره‌ی پێ بدرێ و به‌رده‌وام بن.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆکاری دەستێوەردان و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا زانی و وتی: ئەم ڕژێمە بە جێبەجێکردنی پیلانەکانی هەوڵدەدات پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دروست بکات و ئامانجەکانی لە رێگەی دەستێوەردانەوە بەدی بهێنێت.

ناوبراو ئەندامەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە سنتکۆم و جێگیرکردنی کەرەستە و بوونی لە مانۆڕە سەربازییەکان بە دابینکردنی هەڕەشە بۆ ناوچەکە زانی و وتی: ئێمە ئەم هەڕەشانە قبووڵ ناکەین و بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەریدا کاردانەوەمان دەبێت.

باقری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و زایۆنیستەکان له‌ ناوچه‌كه‌دا وتی: دروستبوونی گرووپه‌ تیرۆریستی و ته‌كفیرییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ سووریا و عێراق یه‌كێكه‌ لە نموونەکانی دەستێوەردانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان پەرەیان پێداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *