ئێران گەورەترین پاڵاوگەی ڤەنزوێلا چاک دەکاتەوە

سێشەممە 24 ئایار 2022 - 10:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=12504

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە ئاگادارەكان، ئێران گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ڤەنزوێلا بە توانای ٩٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا چاک دەکاتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکانی دەوڵەتی ئێران خەریکی ئامادەکارین بۆ چاککردنەوەی پاڵاوگەی پاراگوانای ڤەنزوێلا کە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئەو وڵاتەیە بە توانای ٩٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ڕێکەوتنەکە پەیوەندی وزەی نێوان هەردوو وڵات قوڵتر دەکاتەوە و رێگا چارەیەکە بۆ پیشەسازی نەوتی زیانلێکەوتووی ڤەنزوێلا.

یەکەیەکی کۆمپانیای نیشتمانی پاڵاوتن و دابەشکردنی نەوتی ئێران لەم مانگەدا گرێبەستێکی ١١٠ ملیۆن یۆرۆیی (١١٦ ملیۆن دۆلاری) لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ڤەنزوێلا (PDVSA) بۆ چاککردنەوە و گەشەپێدانی پاڵاوگەی ١٤٦ هەزار بەرمیلی لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ئیمزاکردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، پڕۆژەی داهاتوو بریتییە لە کۆمەڵگەی پاراگوای کە دوو پاڵاوگەی هەیە و لە گەورەترین پاڵاوگەکانی جیهانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *