کۆبوونەوەی ئێران و تاڵیبان بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان

هه‌ینی 13 ئایار 2022 - 13:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=11908

بەرپرسانی هێزە سنوورییەکانی ئێران و تاڵیبان کۆبوونەوەیەکیان بۆ پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەتی سنوورە هاوبەشەکاندا ئەنجام درا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی هێزە سنوورییەکانی ئێران و نوێنەرانی تاڵیبان بەئامادەبوونی جەنەراڵ قاسم ڕەزایی جێگری فەرماندەی سنوورپارێزی هێزەکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەولەوی شەبیر ئەحمەد سەرۆک ئەرکانی سوپای تاڵیبان لە تایبادی سەر بە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی ئێران بەڕێوەچوو.

جەنەراڵ ڕەزایی لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وتی: هەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان دۆست و بران و پەیوەندی سیاسی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی باشیان هەیە. ئێمە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە رۆحی پێکەوە کارکردن و هاوکاری لە ڕووداو و پێشهاتە جۆراوجۆرەکاندا پێکەوە بووین و لە هەر شوێنێک دوژمنان ویستیان ئەم پەیوەندیانە لاواز بکەن بە هۆی باوەڕ و هەستی باشی برایەتیی هەر دوو میللەت، شکستیان هێناوە.
پێویستە هەوڵەکانی هەردوو وڵات جەخت لەسەر یەکڕیزی بکەنەوە و بە بەڕێوەبردن و چارەسەرکردن لەسەر ڕووداوە بچووکەکان ڕێگە بە قۆستنەوەی ئەم بابەتانە بە دوژمنان نەدەن. ئێمە سنووری ووشکانیمان هەیە بەڵام ئایین و کەلتووری ئێمە هیچ سنوورێکیان نییە و ئیرادەی گەل و حکومەتی ئێران ئەوەیە کە پشتیوانی لە وڵاتی دۆست و برامان ئەفغانستان بکەین.
داعش دوژمنێکی هاوبەشی هەردوو میللەتە و بەرەنگاربوونەوەی و لەناوبردنیان یەکێکە لە ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و لەم ڕێگەیەشەوە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و ئەفغانستان شەهیدیان پێشکەش بە ڕێبازی ئیسلامی پاکی محەمەدی (د.خ) کردووە.
دروستکردنی هاوسۆزیی کەلتووری لەنێوان دانیشتوانی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و ئاسایش لەسنورەکاندا پێویستە لەلایەن ئێمەوە گرنگی پێ بدرێت. ئێمە ستایشی ئیرادەی گەل و حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەکەین لە ڕوبەڕوبوونەوەی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و لەناوبردنی کردارەکانی ڕابردوو. پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە شارەزایی و ڕاهێنانی پاسەوانانی سنووری ئەفغانستان دابین بکات. زیادکردن و بەهێزکردنی دەوریە هاوبەشە ئەمنییەکان لە بابەتە پێویستەکانە.

مەولەوی ئەحمەد سەرۆک ئەرکانی سوپای تاڵیبان سوپاسی ئەو میواندارییەی ئێرانیان کرد و گوتی: ئێمە هاوکارییەکانی وڵاتی ئێران لە کاتی داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە لە خەڵکە ستەملێکراوەکەی لە بیر ناکەینەوە. داعش دوژمنی هاوبەشی هەردوو میللەتە و بە هۆی ئەوەی ئیستکبار نەیتوانی لەم ڕێگایەوە شکست بە هەر دوو وڵات بێنێت، هەوڵ دەدات کێشە و دووبەرەکی دروست بکات کە ئێمە ڕێگە نادەین لەم بارەیەوە بگاتە ئەنجام و با بزانێت کە یەکڕیزیی ئەو دوو گەلە بەهێزە.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی ئێران و تاڵیبان بە هاوبەشی نوێژی کۆمەڵیان بە نیشانەی یەکڕیزی و هاوسۆزی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا سێ جار ناکۆکی و ئاڵۆزیی سنووریی لەنێوان پاسەوانانی سنووری ئێران و تاڵیبان ڕوویداوە. نەبوونی هۆشیاریی تاڵیبان و ئاشنانەبوون بە یاسا نێودەوڵەتییە سنوورییەکان هەمیشە زەمینەی بۆ میدیای بیانییەکان خۆش کردووە بۆ گەورەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *