هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە هەرێمی کوردستان

چوارشەممە 11 ئایار 2022 - 14:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=11807

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران پێگەکانی تیرۆریستانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردە ئامانجی هێرشە تۆپخانەیی و موشەکییەکانی.

هێزەکانی سوپای پاسداران تیمێکی چەکداری تیرۆریستیی ٥ کەسیان لە قەزای بانەی پارێزگای کوردستان لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران دەسبەسەر کرد. دوابەدوای دانپێدانانی ئەندامانی ئەو تیمە تیرۆریستییە لە ئامانج و مەرامێکی تێکدەرانەیان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە بەیانی ئەمڕۆدا پێگەکانی ئەو تیرۆریستانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کرایە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی و موشەکی بڕیارگەی حەمزە سەیدئەلشوهەدا (ع)ی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.

بەپێی زانیارییەکان، لەم هێرشەدا چەند ناوچەیەک لە قەزای چۆمان و بەرزاییەکانی بەربزین لە سنووری سیدەکان لە پارێزگای هەولێر کراوەتە ئامانج.

شایانی باسە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢١دا و دوای هۆشدارییەکانی سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەگەری بەئامانجگرتنی پێگەکانی تیرۆریستان و دوور کەوتنەوەی هاوڵاتیان لەو ناوچانە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە هێرشێکی تۆپخانەیی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی پێگەکانی تیرۆریستانی پژاک و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچەی سیدەکان و چۆمان کردە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *