ئۆپەراسیۆنی سوپای نیجیریا لە ناوچە سنوورییەکانی چاد

دووشەممە 15 ئازار 2021 - 19:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=116

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆکۆحەرام و داعش لە ناوچە جیاجیاکانی نیجیریا، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاکسازی ناوچە سنوورییەکان و دەریاچەی چاد، دەست پێ کردەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: بە هۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆکۆحەرام و داعش لە ناوچە جیاجیاکانی نیجیریا، سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاکسازی ناوچە سنوورییەکان و دەریاچەی چاد، دەست پێ کردەوە.سوپای نیجیریا ڕۆژی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە نزیک دەریاچەی چاد دژ بە تیرۆرستانی بۆکۆحەرام و داعش دەست پێ کردەوە. تا ئێستا هێزەکانی نیجیریا باس لە پاکسازی چەندین ناوچە و کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستانی بۆکۆحەرام و داعش دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەلایەنی کەمەوە ٤ کەس لە هێزەکانی سوپای نیجیریا هەروەها لەم پێکدادانە کوژراون.داعش لە رۆژانی رابردوو بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنە، باس لە سێ کەمینی قورسی دژ بە کاروانی سوپای نیجیریا لە ناوچە جیاجیاکانی ویلایەتی برنو و کوژرانی زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی ئەو سوپایەی کرد بوویەوە.ئەمە لەکاتێکدایە کە داعش پێشتر هەواڵی کۆنترۆل کردنی شارەکانی دکوا و بوکارتی لە ویلایەتی برنو ـی دا بوویەوە، بەڵام سوپای نیجیریا ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *