دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی نایجیریا، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

سێ شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2021 - 00:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=4350

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەکدارانی نەناسراو دوای تاڵانکردنی دوو ناوچەی ئەیالەتی کادونا و زامفارا، ئاگریان تێ بەردا.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی نایجیریا، چەکدارانی نەناسراو دوای دوو هێرشی جیا بۆ سەر دەیان کەس لە دوو گوندی ئەیالەتی کادونا و زامفارا، ژن و منداڵ و ماڵی ئەو کەسانەیان بە تاڵان برد.

بەوپێیەش لە هێرشێکی چەند کەسێکی نەناسراوەوە بۆ سەر گوندی کوشاباوا لە ئەیالەتی زامفارا، ٢٠ کەس کوژران و برینداربوون و ئاژەڵەکانی دانیشتووانی ئەو گوندە لەلایەن ئەو کەسانەوە تاڵان کران. هەروەها ئەو چەکدارانە ٥٠ کەس لە ژن و منداڵانی ئەو گوندەیان بردووە و ئاگریان لە زۆربەی خانووەکان بەرداوە. هێرشی دووەم بۆ سەر شارۆچکەی فولانی لە باکوری ئەیالەتی کادونا ئەنجام دراوە کە بەلایەنی کەمەوە کەسێکی سڤیل کوژراوە و ئاژەڵەکانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەش لەلایەن چەکدارانەوە بە تاڵان بردراون.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام گروپە تیرۆریستییەکانی داعش و بۆکۆحەرام لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە هێرشانەدا رابردووی دیاریان هەیە و ئەگەری زۆرە ئەم هێرشانەش لەلایەن ئەم گروپانەوە ئەنجام درا بێت.

لەم ڕۆژانەی دواییدا هەروەها چەکدارانی گروپی داعش لە نایجیریا هێرشێکی قورسیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە گوندی ئاونو لە ئەیالەتی برنو ئەنجام دان کە پێکدادانەکان لەو ناوچەیە تا ئێستا بەردەوامە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی سوپای نایجیریا لە ئەیالەتی برنو هەروەها دوو سەربازی نایجیریا گیانیان لەدەست دا و هێرشێکی چەکدارانی بۆکۆحەرام و داعش بۆ سەر بنکەی سوپا لە ناوچەی گاجیرم بە پشتیوانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا تێکشکا. سوپای نایجیریا لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەواڵی داوەتەوە و داوای لە خەڵک کردووە پشتیوانی هێزە سەربازییەکانی سوپا بن لەم ئۆپەراسیۆنانەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *