لە دیمۆناوە بۆ حەیفا، ئامانجی داهاتوو لە ئیسرائیل کوێیە؟

نووسەر:
سێشەممە 4 ئایار 2021 - 11:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=1131

پاش ماوەیەکی کەم لە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەی سوریا لە نزیک وێستگەی ناوەکی دیمۆنا لە ناوخۆی ئیسرائیل، پاڵاوگەی حەیفاش تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو.

پاش ماوەیەکی کەم لە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەی سوریا لە نزیک وێستگەی ناوەکی دیمۆنا لە ناوخۆی ئیسرائیل، پاڵاوگەی حەیفاش تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو.

لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەی حەیفا بۆ زیانبەرکەوتنی یەکێک لە بۆرییەکانی سیستەمی ccr بگەڕێنێتەوە و ئەگەری کردنە ئامانجی ئەم پاڵاوگەیە ڕەتبکاتەوە، هەندێک باس لەوە دەکەن کە بە هێرشێکی ئەلکترۆنی پاڵاوگەکە کراوەتە ئامانج. ئەزموونی پێشووی هێرشی لەم شێوەیە بۆ ژێرخانەکانی کەرتی ئاو و کارەبای ڕژێمی زایۆنیستی، پچڕانی کارەبای بەشێکی زۆر لەو ڕژێمە و بێدەنگی بەرپرسانی ڕژێم لە بەرامبەر ئەم ڕووداوە گرنگە لە کاتی هێرشەکان، شرۆڤەکارانی کاروباری ئەو ڕژێمەیان گەیاندووەتە ئەوەی کە هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر پاڵاوگەی حەیفاش ئەگەرێکی بەهێز و جیدییە.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە هێرشەکەی حەیفا تەنیا هێرشی سەر پاڵاوگەیەک نییە، بەڵکوو گرنگی ئەم کردەوەیە بۆ پێگەی بەندەرەکە و کۆگاکانی ئامونیاک دەگەڕێتەوە و بەم هۆیەشەوە ئیسرائیل بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدات ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی حەیفا بۆ کێشەیەکی تەکنیکی بگەڕێنێتەوە و ئەمەش هەمان کاردانەوەی پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەی سەر دیمۆنایە و پێداگری لەوەش دەکرد کە مووشەکەکەی سوریا ئامانجێکی دیاریکراوی نەبووە و بە هیچ شێوازێک هەڕەشەی لە سەر دیمۆنا و دامەزراوە ناوەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دانەناوە.

وتەیەکی بەناوبانگ هەیە کە دەڵێت ئەوەی ماڵەکەی لە شوشەیە نابێت بەرد ئاراستەی کەسانی دیکە بکات. بە پێی ئەوەی کە لە ئەگەری هەر ڕووداوێک لە دیمۆنا و حەیفا هاوکات لە گەڵ ئیسرائیل کاریگەری ژینگەیی لە سەر چوار وڵاتی دیکە دادەنێت، ئاشکرایە کە تەل ئەبیب هەوڵ دەدات لە گەورەیی ئەم ڕووداوانە کەم بکاتەوە و لە لایەکی دیکەوە دڵنیایی ئەوەشی داوە کە ڕووداوەکەی حەیفا هیچ کێشەیەکی ژینگەیی بە دواوە نەبووە.

ئەگەرچی دیار نییە کە کێ و کام لایەن هێرشەکانی کردووە بەڵام بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی ئەوەیانداوە کە لە ڕووداوەکانی دیمۆنا و حەیفا و تەنانەت میدیاکانی ئەم ڕژێمەش باسی ئێران نەکەن و باس لە کێشەی تەکنیکی لەم ڕووداوانە بکەن.

دەوترێت کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش ڕووداوەکەی نەتەنز ڕوبەڕوی لێپرسینەوەیەکی زۆر لە ئاستی ناوخۆی ئەو ڕژێمە بووەتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەزانن لە بەرامبەر ئێران شتێکی ئەوتۆی بۆ ناکرێت.

ئەگەر ڕووداوەکەی حەیفا بەشێک لە شەڕی ئەلکترۆنی دوژمنانی ڕژێمی زایۆنیستی بێت دەتوانین چاوەڕوان بین کە تەل ئەبیب لێرە بە دوا ناتوانێت درێژە بە کردەوە تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکە بدات. ئەو مووشەکەی کە 230 کیلۆمەتر لە خاکی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی تێپەڕاندووە، چوار بەربەستی ئەمنی ئەو ڕژێمەی شکست پێهێناوە و لە چەند کیلۆمەتری دیمۆنا کەوتووەتە خوارەوە و هێندەی نەمابوو کە دامەزراوە ناوەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکاتە ئامانج، هەروەها ژێرخانە ئاوی و کارەباییەکانی زایۆنیستەکان کە پێشتر لە بەرامبەر هێرشە ئەلکترۆنییەکان بە لاوازی دەرکەوتوون، دەتوانن لە داهاتووشدا وەک دیمۆنا و حەیفا و ناوچە هەستیارەکانی دیکەی ئیسرائیل بکرێنە ئامانج.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *