هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر؛ دوو سەربازی ئەمریکی برینداربوون

پێنج شه‌ممه‌ 7 نیسان 22 - 21:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=9943

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو سەربازی ئەمریکی بە هۆی هێرشێکی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوری سوریا برینداربوون.

بنکەی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزور سوریا بە سێ ڕۆکێتی کاتیوشا کرایە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکە دوو کەس لە هێزەکانی ئەمریکا برینداربوون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە هێرشەکە لەلایەن هێزە سوورییەکان و هاوپەیمانەکانی ئەنجام دراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هێرشە ڕۆکێتییەکە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی رابردوو زیاتر لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و نزیکەی بیست نەفەر هەڵگر و تانک بە پشتیوانی چوار هەلیکۆپتەری ئەمریکی گەیشتوونەتە ئەم بنکەیە.
ئەمە یەکەم جارە کە هاوپەیمانی ئەمریکی کاروانێکی بەو ژمارەیە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام