ڤیدیۆ| هێرشی مووشەکی روسیا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی نایاسایی سوریا

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=99

هەواڵە تایبەتەکان: کۆگا نەوتییەکانی نایاسایی لە گوندی “الحمران” لە باکوری ڕۆژئاوای منبج کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیایە، لەلایەن روسیاوە کرایە ئامانج.

بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئەم هێرشە بە بەکارهێنانی مووشەکی توچکا ئەنجام دراوە کە بەو هۆیەوە چەندین تانکەری گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی تێکشکاون.بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە چەکداران، ئەم مووشەکانە لە فڕۆکەخانەی کویرس لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب هاوێژراون.شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها روسیا هێرشێکی هاوشێوەی بۆ سەر دامەزراوە و کۆگا نەوتییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا ئەنجام دا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *