سەرچاوەکانی تورکیا: ئەنقەرە هەڵسەنگاندن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق دەکات

چوارشەممە 6 نیسان 2022 - 11:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=9858

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەسپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەکانی ئاگادار رایگەیاندووە: سیاسەتی هاوسەنگی ئەم دواییەی تورکیا و ڕۆڵی ئەنقەرە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تایبەتی لە ناکۆکی ئۆکرانیا، کاتی ئێستای بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا گونجاو دەکات.

سەرچاوەکان ئەوەشیان راگەیاندووە: تورکیا لە هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریادا جەخت لەسەر سێ پرسی بنەڕەتی دەکاتەوە: یەکەم پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، دووەم ئاسایشی ئەو پەنابەرانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، و سێیەمیش چالاکییەکانی پەکەکە.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئەنقەرە ئەم پەیامە گرنگانەی پێش سەردانەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ ئیمارات، بۆ دیمەشق ناردووە.

شایانی باسە، چەند هەفتە پێش ئێستا، سەرۆک کۆماری سوریا لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و وڵاتانی عەرەبی بە سەردانێک گەیشتە ئیمارات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *