ئاشکرابوونی رۆڵی ئیسرائیل لە پلانی تیرۆری سەرۆک کۆماری کازاخستان

سێ شه‌ممه‌ 5 نیسان 22 - 22:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=9801

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی هاکەری “دەستانی کراوە” رایگەیاند بەم زووانە چەند بەڵگەیەک لە هەوڵەکانی موساد بۆ تیرۆری قاسم جۆمەرد تۆکایەڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان و هەروەها رۆڵی تێکدەرانەی ئیسرائیل لە کازاخستان بڵاو دەکاتەوە.

دوای ڕاگەیەنراوەکە میدیاکانی عیبری لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە رایانگەیاند کە ئەم گروپە هاکەرە بەنیازە چەندین بەڵگە لەبارەی تیرۆری سەرۆک کۆماری کازاخستان و رۆڵی تێکدەرانەی ئیسرائیل لەو وڵاتە بڵاو بکاتەوە. بە گوێرەی ئەم میدیانە گروپی “دەستانی کراوە” گروپێکی هاکەری ئێرانیە.

گروپی هاکەری “دەستانی کراوە” بەم دواییانە لە ڤیدیۆیەکدا زانیارییەکانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری موسادی بڵاو کردەوە. بە ووتەی گروپەکە ئاشکراکردنی زانیاریەکانی سەرۆکی موساد، دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی کۆکردنەوەی زانیاری لە ئامانجە ئیسرائیلیەکان لەوانە بەرپرسانی باڵای دەزگا هەستیار و سەربازییەکان بە درێژایی چەندین ساڵ تا ئێستا ئەنجام دراوە.

شایانی باسە چەندین گروپی هاکەر لەم مانگانەی دواییدا ژمارەیەک فایلی گرنگ و نهێنی دەزگا، ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی ئەمنی هەستیاری رژێمی زایۆنیستییان بڵاو کردۆتەوە، بابەتێک کە ئاسایشی سایبەری رژێمی زایۆنیستی خستۆتە مەترسییەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام