هەنیە هەڵوێستی خۆیی لە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل ڕاگەیاند

دووشەممە 4 نیسان 2022 - 22:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=9751

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە هەڵوێستی خۆمان بە ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی ئەنکەرە ڕاگەیاندووە.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی وتی: هەڵوێستی خۆمان لە سەر ئەو پەیوەندییانە بە ڕاشکاوانە بە بەرپرسانی ئەنکەرە ڕاگەیاندووە.

ناوبراو وتی: ئێمە پاڵپشتی لە بوونی هیچ پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ناکەین و دژی ئەوەین وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تەل ئەبیب ئاسایی بکەنەوە.

هەنیە وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی زیانی بۆ تورکیا دەبێت.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی کە ئێمە لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێک دەستێوەردان ناکەین بەڵام وەک گەلی فەڵەستین هەڵوێستی خۆمان ڕوون کردووەتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *