سوپای ئیسرائیل خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

دوو شه‌ممه‌ 4 نیسان 22 - 11:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=9741

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک ئەرکانی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی بە هێزەکانی کرد بۆ ئۆپەراسیۆنی دژ بە غەزە لە حاڵەتی ئامادە باشی دا بن.

ئەڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆک ئەرکانی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی بە هێزەکانی کرد بۆ ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بە ناوی “پاسەوانی دیوارەکان٢” لە دژی کەرتی غەزە ئامادە بن.
پاسەوانی دیوارەکان ناوی ئۆپەراسیۆنی دەستدرێژیکەرانەی رژێمی زایۆنیستی بوو کە بە هۆیەوە شەری ١١ ڕۆژەی غەزە ڕوویدا و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینیش بە ئۆپەراسیۆنی “شمشێری قودس” وەڵامیان دایەوە.

رۆژی رابردوو ٣ی نیسان ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هێزە سەربازییەکانی ئەو رژێمە رایگەیاند کە سوپا دەبێت ئامادەی شەڕێکی یەک مانگە یان زیاتر بێت و خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی “پاسەوانی دیوارەکان٢” ئامادە بکات. کۆخاڤی هەروەها ووتی ئەگەری ئەوە هەیە باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە وەڵامی تیرۆری چەند ئەندامێکی ئەو گروپە لە جنین، ژمارەیەک ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بکات.

دوای تیرۆری سێ ئەندامی کەتیبەکانی قودس لە جنین، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی جەختیان کردەوە کە وەڵامی ئەم تاوانەی زایۆنیستەکان دەدەنەوە. لەگەڵ هەڵکوتانی شەوی رابردووی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەسبەسەر کردنی ژمارەیەک گەنجی فەڵەستینی لە باب ئەلعەمود و بریندار کردنی ١١ی دیکە، گرژییەکانی نێوان فەڵەستینیەکان و رژێمی زایۆنیستی ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ لە نێوان ئەو دوو لایەنە هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .