ئاگربەستی دوو مانگە لە یەمەن ڕاگەیێنرا

شه‌ممه‌ 2 نیسان 2022 - 13:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=9695

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ئاگربەستی بۆ ماوەی دوو مانگ لە یەمەن راگەیاند.

هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لایەنەکانی شەڕ پێشنیاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بۆ ئاگربەستی دوو مانگە لە یەمەن قبووڵ کردووە کە لە ئەمڕۆوە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: لایەنەکان قبووڵیان کردووە کە تەواوی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئاسمانی، زەمینی و دەریایی ناو یەمەن و دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ڕابگرێت. ئەوان هەروەها ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر هاتنی کەشتییەکانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەری ئەلحۆدەیدەی یەمەن و دەسپێکردنی گەشتە بازرگانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا بۆ چەند ئامانجێکی دیاریکراو لە ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن هەروەها هاتووە: لایەنەکانی ڕەزامەندیان دەربڕیوە کە لە ژێر چاودێری من بۆ کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی تەعەز و پارێزگاکانی دیکەی یەمەن دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدرێت. ئاگربەست دوای دوو مانگ بە رێکەوتنی هەر دوو لایەن دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *