١٢ی خاکەلێوە و دەنگی خەڵک بە کۆماری ئیسلامی

هه‌ینی 1 نیسان 22 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=9650

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچی هەتاوی گشت پرسییەک بۆ دەنگدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی، لەسەر داوای ئیمام خومەینی لە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ گشت پرسییەک بۆ دەنگدان بە کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو و ٩٨.٢ لە سەدی دەنگدەران دەنگیان بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دا.

١٢ی خاکەلێوە ڕۆژێکی مێژوویی و یەکێک لە گرنگترین ڕۆژانی ئێرانی ئیسلامییە، لەو ڕۆژەدا بە دەنگی زۆرینەی خەڵک، سیستەمی سیاسی ئێران دوای ٢٥٠٠ ساڵ سیستەمی پاشایەتی بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و حکومەتی خەڵکی گۆڕدرا. لە ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ ناڕەزایەتییەکان لە دژی سیستەمی پاشایەتی گەییشتە ئەنجام.

لە ١٢ی خاکەلێوە گەلی ئێران بە دەنگی ٩٨.٢ لە سەدی خۆیان پێکهاتەی سیاسی، کۆمەڵایەتی ئێرانیان گۆڕی، و کۆماری ئیسلامی بە دەسەڵات گەییشت. هەر بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە پیرۆزە بە ڕۆژی “کۆماری ئیسلامی” ناو نرا.

لە ١٢ی خاکەلێوە خەڵکی ئێران نیشانیان دا کۆماری ئیسلامی شێوەیەکی نوێ لە سیستەمە حکومەتییەکانە کە هەوڵ دەدات بە یارمەتی یاسا ڕزگارکەرەکانی ئیسلام شێوە ژیانێکی نوێ لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی پێشکەش بە جیهان بکات.

بەم پێیە دوو بنەمای کۆماری بوون و ئیسلامی بوون دوو بنەمای لێک دانەبڕاوی حکومەتی ئێرانە کە بۆ پاوەجێ بوون و بەردەوام بوونی، شەهیدی زۆر پێشەکەش کراوە.

مێهر

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .