وردەکاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی کەشتیە نەوت هەڵگرەکە لە کەنارە ئاوییەکانی سوریا

یەکشەممە 25 نیسان 2021 - 19:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=961

ڕۆژی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە، کە ئاگر لە کەشتیەکی ئێرانی لە کەنارە ئاوییەکانی بانیاس ـەوە بەربووە، کە ئەگەری هەیە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە کرابێتەوە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەڵگە مەیدانییەکان، چیرۆکەکە بە شێوازێکی دیکە باس دەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست هاتووە، ئاگر کەوتنەوەکە لە کەشتیەکی نەوت هەڵگر بەناوی WISDOM ڕوویداوە. ئەم کەشتیە بارهەڵگرێکی نەوتی و ماددە کیمیاییەکانە کە لەلایەن وڵاتی لوبنانەوە تۆمار کراوە و لەژێر ئاڵای پەنەمادا کار دەکات. لەم ڕۆژانەی دواییدا کەشتییەکە ئەرکی گواستنەوەی نەوت لە نەوت هەڵگری ئێرانی “ئارمان١١٤” بۆ بەندەری بانیاس ـی پێ سپێردرا بوو کە بەهۆی سنوورداربوونی قووڵایی کەنارەکانی بانیاسی سوریا، کەشتی “ئارمان١١٤” توانای ڕاگرتنی لەم بەندەرە نییە و ئۆپەراسیۆنی بەتاڵ کردنەوەی نەوتەکە لەلایەن کەشتیەکانی بچووکتر جێبەجێ دەکرێت.

نزیک بوونەوەی ئەم دوو کەشتییە لەیەکتر لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە دا، یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵەی میدیاکان لە راگەیاندنی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتی ئێرانی بوو. سەرچاوە سورییەکان رایانگەیاندووە، ئاگرەکە لە کەشتیی “WISDOM” بەهۆی کەمتەرخەمی لەکاتی لەحیمکردندا روویداوە و هیچ هێرشێک لەسەر کەشتییەکە ئەنجام نەدراوە.
لە لایەکەی دیکەشەوە هەندێک پێیان وایە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی رژێمی ئیسرائیل هۆکاری ئەم رووداوە بووە کە بە هەڵە کەشتیی “WISDOM”ی کردۆتە ئامانج .

ئەوەی کە بە پێی بەڵگە مەیدانییەکان زانراوە ئەوەیە کە ئاگر کەوتنەوەکە لە کەشتیی “WISDOM” بووە و هەواڵی کوژرانی کەشتیوانە ئێرانییەکان ڕاست نیە و ئەگەری زۆر کەمە ئەم رووداوە بە هۆی هێرشێکی رژێمی ئیسرائیل ڕووی دا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *