ئینفۆگرافیک: ئاماری زیانەکانی ٢٥٥٥ ڕۆژ شەڕ لە دژی یەمەن

پێنج شه‌ممه‌ 31 ئازار 22 - 23:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=9598

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی لێکولینەوە و ئاماری «عین الانسانیه» ئامار و ووردەکارییەکانی تاوان و دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٢٥٥٥ ڕۆژی شەڕ (حەوت ساڵ) لە دژی یەمەن بڵاوکردەوە.

ئاماری دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانانی سعودیە بۆ سەر یەمەن دوای ٢٥٥٥ ڕۆژ:
کۆی گشتی شەهید و بریندارەکان ٤٦ هەزار و ٢٦٢ کەسە کە لەو ژمارەیە ١٧ هەزار و ٧٣٤ کەس شەهیدبوون کە ٢ هەزار و ٤٣٤ـیان ژنن و ٤٠١٧ـیان منداڵن. هەروەها بریندارەکانیش ٢٦ هەزار و ٩٣١ کەسن کە لەو ژمارەیە ٢٩١٠ـیان ژنن و ٤٥٨٦ کەسیش منداڵن.

لە ماوەی ٢٥٥٥ ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی سعودیە ١٥ فڕۆکەخانە، ١٦ بەندەر، ٣٤٠ وێستگەی کارەبا و مۆلیدە و ٦٠٩ تۆڕ و وێستگەی پەیوەندی وێرانکردووە و ژیانیان پێ گەیاندوە.
هەروەها ٢٧٩٩ کۆگا و وێستگەی ئاو، ٢٠٩١ دامەزراوەی حکومی و ٦٧٤٣ ڕێگاوبانی تێکشکێنراون و کراونەتەوە ئامانج.

ژمارەی کارگە وێرانکراوەکان گەیشتووەتە ٤٠٤ کارگە و ٣٧٨ تانکەری سووتەمەنی، ١١٩٠١ دامەزراوەی بازرگانی، ٤٣٣ شوێنی بەخوێکردنی پەلەوەر و مەڕوماڵات، ٩٧٧٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوە، ٤٨٢ بەلەمی ڕاوکردن، ٩٩٩ فرۆشگا، ٤١٦ وێستگەی سووتەمەنی، ٦٩٦ بازار و ٩٦٥ بارهەڵگر تێکشکاون یان زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە.

هەروەها ژمارەی خانووە وێرانکراوەکان و زیانلێکەوتووانی هاوڵاتیان گەیشتووەتە ٥٩٠ هەزار و ٦٩ خانوو و ١٨٢ ناوەندی زانکۆ، ١٦١٢ مزگەوت، ٣٧٥ بنکەی گەشتیاری، ٤١٠ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی بەتەواوی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە وێران کراون.
هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە هەروەها بووەتە هۆی وێرانبوون و زیان گەیشتن بە ١٢١٤ قوتابخانە و ناوەندی پەروەردە، ٩ هەزار و ٧٢١ زەوی کشتوکاڵی، ١٤٩ شوێنی وەرزشی، ٢٥٣ شوێنی مێژوویی و ٦٠ ناوەندی ڕاگەیاندن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام