زانیاری_سەربازی: موشەکی کروزی کالیبر

پێنج شه‌ممه‌ 31 ئازار 22 - 20:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=9562

موشەکی کروزی کالیبر 3M-54 و 3M-14 لە خێزانی موشەکەکانی ستراتیجی تاکتیکین کە بۆ هاوێشتن لە دەریا، زەوی و ئاسمانەوە بەکاردێن و لەلایەن ڕوسیاوە دروست کراوە. ئەم موشەکانە بۆ لێدانی ئامانجە جۆراوجۆرەکان لە ووشکانی و دەریا بە وردییەکی زۆرەوە دیزاین کراون.

موشەکەکانی کروزی کالیبر جۆری جیاوازیان هەیە کە هەرکامیان بە پێی جۆری بەکارهێنان و مۆدێلەکەی ناوی جیاوازیان هەیە. ئەم مووشەکانە لە دوو وەشانی “ناوخۆیی” بۆ بەکارهێنان لە سوپای ڕووسیادا و “هەناردە کردن” بۆ فرۆشتن بۆ وڵاتانی تر بەرهەم دەهێنرێت.

هەندێ لە وەشانەکان پاڵپێوەنانی ڕۆکێتی دووەمیان هەیە بۆ گەیشتن بە خێرایی دەنگ لە قۆناغی کۆتایی ڕاوکردنی ئامانج. ئەم توانایە کاتی کاردانەوەی سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی کەم دەکاتەوە.

نموونەکانی کەشتی‌هاوێژ و ژێردەریایی‌هاوێژ بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە پارچەکانی ئەم دوو موشەکە هاوشێوە بن؛ هەرچەندە هەندێک لە پارچە سەرەکییەکان جیاوازی زۆریان هەیە. بۆ نمونە، لە وەشانی کەشتی‌هاوێژ، بۆستەری مووشەک لەبەر ئەوەی بەشێوەی ستوونی دەهاوێژرێت پێویستیان بە کۆنتڕۆڵی بریکار هەیە، بەڵام وەشانی ژێردەریایی‌هاوێژ پێویستی بەم سیستەمە نییە. ئەو ڕاستییەی کە دەتوانرێت مووشەکی کالیبر لە بۆری ستوونییەوە بهاوێژرێت بەو واتایە کە دەتوانرێت ئەم موشەکە بە شێوەی فراوان لە کەشتییە جەنگییە بچووک و گەورەکان بەکاربهێنرێت. هەر بۆیە، هێزی دەریایی هەر وڵاتێک کە چەکی لەو جۆرەی هەبێت، هێزێکی دوور مەودای زۆر ورد و ستراتیژی هەیە.

لە وەشانی ئاسمان‌هاوێژ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری ژینگەیی لەسەر مووشەک، مووشەک دەکەوێتە ناو هەڵگرێکەوە و پاش ئەوەی لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە ئازاد دەکرێت، لە هەڵگرەکە جیادەبێتەوە و دەهاوێژرێت.

مەودای مووشەکەکانی کالیبر کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاردەھێنرێت دیار نییە، بەڵام بە پێی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕابردوو و بەکارهێنانیان، درێژ مەوداترینیان، مەوداکەی تا ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دەخەمڵێنرێت.
کەواتە موشەکی کالیبر دەتوانێت بە وردییەکی زۆر بەرزەوە بە ئەگەری هەڵە تا ٣ مەتر (CEP) لە مەودای ٢٥٠٠ کیلۆمەتری لەگەڵ سەری جەنگی ئاسایی یان گەرماناوەکی ئامانجەکانی بپێکێت. زۆرترین فڕینی ئەم مووشەکە ١٠٠٠ مەترە، بەڵام دوای تەقەکردن و بە درێژایی ڕێگاکە بە بەرزایی فڕینی ٥٠ بۆ ١٥٠ مەتر لەسەر ئاستی زەوی یان لە بەرزایی فڕینی ٢٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرەو ئامانج دەفڕێت.
موشەکی کروزی کالیبر لە سیستەمی (INS/GPS) سوود وەردەگرێت.

وەشانەکانی موشەکی کالیبر
ئەو وەشانانەی کە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بەکاردەھێنن:

وەشانەکانی ناوخۆیی و بەکارهاتووەکانی هێزی دەریایی ڕووسیا بەسەر دوو جۆری 3M-54 و 3M-14 بە پاشگری K و T دابەش کراون. پاشگری K ئاماژە بە توانای تەقەکردن لە ژێردەریاییەکان و پاشگری T ئاماژە بە توانای تەقەکردن لە کەشتییە جەنگییەکان دەکات.

مووشەکی 3M54 دوو وەشانی 3M54K و 3M54Tی هەیە.

موشەکی 3M54K: مووشەکێکی دژە کەشتییە و لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٢٢ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٣٧٥ بۆ ٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.
مووشەکی 3M54T: مووشەکی دژە کەشتییە و لە کەشتی جەنگی بە شێوەی ستوونی (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٩ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٣٧٥ بۆ ٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.

مووشەکی 3M14 دوو وەشانی 3M14K و 3M14Tی هەیە.

موشەکی 3M14K: ئەم موشەکە بۆ پێکانی ئامانجە زەمینییەکانە و لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت و درێژیەکەی ٦.٢ مەتر دەبێت. خاوەن سەری جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرامیە و مەوداکەی ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.
موشەکی 3M14T: ئەم موشەکە بۆ پێکانی ئامانجە زەمینییەکانە و بەشێوەی ستوونی لە کەشتییە جەنگییەکان (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٩ مەتر و سەری جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی ٢٥٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.

سوپای ڕوسیا چەندین جۆری تری لە وەشانەکانی ئاسمان‌هاوێژ و زەمین‌هاوێژ-ی موشەکەکانی کروزی کالیبری هەیە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تایبەتمەندی ئەم مووشەکانە لەبەردەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە زۆربەی موشەکەکانی کروزی کالیبر-ی سوپای ڕووسیا دەریاهاوێژن و تا ئێستا سوپای ڕووسیا زیاتر وەشانی دەریا‌هاوێژی بەکارهێناوە.

هەروەها وەشانێکی نوێی موشەکی کالیبر بە ناوی Kalibr-M لە دەستی دروستکردن دایە، کە سەرێکی جەنگی گەورەتر و مەودایەکی نزیکەی ٤٥٠٠ کیلۆمەتری هەیە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم موشەکە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٢-٢٠٢٥ ڕادەستی هێزی دەریایی ڕووسیا بکرێت.

وەشانی هەناردەیی

وەشانەکانی هەناردەیی و لاوازکراوی (لە ڕووی مەودا و وردی) مووشەکی کروزی کالیبر بەسەر چوار جۆری سەرەکی Club-T، Club-N، Club-S و Club-A دابەش کراون:
وەشانەکانی Club-S ژێردەریایی‌هاوێژ، وەشانەکانی Club-N کەشتی‌هاوێژ، وەشانەکانی Club-T زەمین‌هاوێژ و وەشانەکانی Club-A لە جۆری ئاسمان‌هاوێژن.

وەشانی Club-S چوار جۆری 3M-54E Club-S، 3M-54E1، 3M-14E، 91RE1 هەیە.

کلاب-ئێس ٣ئێم-٥٤ئی: موشەکێکی دژە کەشتییە کە لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت و درێژیەکەی ٨.٢ مەترە و بە سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی مەوداکەی ٢٢٠ کیلۆمەترە.
٣ئێم-٥٦ئی١: موشەکێکی دژە کەشتییە کە لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت و درێژیەکەی ٦.٢ مەترە و بە سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی مەوداکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە.
٣ئێم-١٤ئی: ئەم موشەکە بۆ پێکانی ئامانجە زەمینییەکانە کە لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت و درێژیەکەی ٦.٢ مەترە و بە سەری جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرامی مەوداکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە.
٩١ئاڕئی١: موشەکێکی دژە ژێردەریاییە کە لە ژێردەریاییەوە دەهاوێژرێت و درێژیەکەی ٧.٦٥ مەترە و بە سەری جەنگی ٧٦ کیلۆگرامی مەوداکەی ٥٠ کیلۆمەترە.

وەشانی Club-N چوار جۆری 3M-54TE Club-N، 3M-54TE1، 3M-54TE، 91RTE2 هەیە.

کلاب-ئێن ٣ئێم-٥٤تی‌ئی: مووشەکی دژە کەشتییە و لە کەشتی جەنگی بە شێوەی ستوونی (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٩ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٢٢٠ کیلۆمەتر دەبێت.
٣ئێم-٥٤تی‌ئی١: مووشەکی دژە کەشتییە و لە کەشتی جەنگی بە شێوەی ستوونی (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٦.٢ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.
٣ئێم-١٤تی‌ئی: مووشەکی دژە کەشتییە و لە کەشتی جەنگی بە شێوەی ستوونی (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٩ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.
٩١ئاڕتی‌ئی٢: مووشەکی دژە کەشتییە و لە کەشتی جەنگی بە شێوەی ستوونی (VLS) دەهاوێژرێت، کە درێژیەکەی ٨.٩ مەتر دەبێت و سەری جەنگی ٧٦ کیلۆگرامی هەیە و مەوداکەی لە نێوان ٤٠ کیلۆمەتر دەبێت.

وەشانی Club-T دوو جۆری هەیە. 3M-54E2 بۆ بە ئامانج کردنی کەشتیە جەنگییەکان و 3M-14E1 بۆ پێکانی ئامانجەکانی ووشکانی. ئەم مووشەکانە وەک سیستەمی موشەکی جوڵاو بۆ بەرگری کەنارئاوەکان بەکار دەهێنرێن. ئەم مووشەکانە خاوەن سەرێکی جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرامین و پێدەچێت مەوداکەی نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر بێت.

وەشانی Club-A سێ جۆری هەیە: 3M-54AE, 3M-54AE1 و 3M-14AE.
وەشانەکانی 3M-54AE1 و 3M-54AE مووشەکی دژە کەشتین کە لە فڕۆکە جەنگییەکان دەهاوێژرێن. مووشەکی 3M-54AE بە کێشی ١٩٥٠ کیلۆگرام و سەری جەنگی ٢٠٠ کیلۆگرام مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری هەیە.
وەشانی 3M-14AE موشەکی دژە ئامانجە زەمینییەکانە کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە دەهاوێژرێن. درێژیەکەی ٦.٢ مەتر و کێشی١٤٠٠ کیلۆگرامی هەیە. بە سەرێکی جەنگی ٤٥٠ کیلۆگرام مەوداکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە.

تایبەتمەندییەکانی موشەکی کروزی کالیبر (وەشانی 3M14T)

درێژی: ٨.٩ مەتر
تیری: ٠.٠٥٣٣ مەتر
درێژی باڵ: ٣.٠٨٠ مەتر
کێش: ٢٣٠٠ کیلۆگرام
سەری جەنگی: ٤٥٠ کیلۆگرامی تەقینەوە بەهێز
مەودا: ٢٥٠٠ کیلۆمەتر
خێرایی: تا ٢.٩ ماخ
زۆرترین فڕین: ١٠٠٠ مەتر
بەرزایی فڕین: لەنێوان ٥٠ بۆ ١٥٠ مەتر
ڕێنوێنی: ناوخۆیی + سەتەلایت
وردی لە پێکانی ئامانجەکان: ٣ مەتر CEP
دروستکراو: ڕووسیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام