هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزوور راهێنان بە هێزەکانی قەسەد دەکەن

یه‌ك شه‌ممه‌ 25 نیسان 21 - 01:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=948

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەد) بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە بەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور راهێنانی سەربازیان ئەنجام دا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەد) بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە بەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور راهێنانی سەربازیان ئەنجام دا.

لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا و قەسەد هەروەها لە نزیک کێڵگەی غازی کونیکو لە بەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، ڕاهێنانێکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ئەم ڕاهێنانانە هاوکات لەگەڵ جموجۆڵە چڕەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا، و چالاکی سەربازی بنکەکانی هێزەکانی سەر بە ئێران و جێگیر کردنەوەیان لە کەنارەکانی ڕووباری فورات، بەرامبەر بە بنکەکانی ئەمریکا ئەنجام درا بوو.

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی گەیشتنی کاروانێکی لۆجستی و سەربازی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکایان بڵاوکردەوە بە ئامانجی دروستکردنی ڕاڕەوێکی نیشتنەوەی فڕۆکە بە درێژایی ١٤٠٠ مەتر لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزوور کە دەکەوێتە ناوەندی ناوچەیەکی بیابانی تەخت و تا دووری ١٠ میل هیچ بەرزاییەک لێی نزیک نیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .