وردەکاری پێکدادانەکانی قامشلۆ + نەخشە

شەممە 24 نیسان 2021 - 03:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=930

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای پێکدادانێکی ناوبەناوی ئەم ماوەیە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە چەند گەڕەکێکی شاری قامشلۆی پارێزگای حسەکە، ئاگربەسێکی کاتی راگەیەندرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای پێکدادانێکی ناوبەناوی ئەم ماوەیە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا لە چەند گەڕەکێکی شاری قامشلۆی پارێزگای حسەکە، سەرچاوەکانی ئاگادار لە کۆبوونەوەیەکی نێوان فەرماندەکانی سوپای سوریا و فەرماندەکانی یەپەگە بە نێوەندگیری پۆلیسی سەربازی ڕوسیاوە لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ هەواڵیان دایەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، ئەنجامی کۆبوونەوەکە کە بە نێوەندگیری روسیا بەڕێوەچوو بە راگەیاندنی ئاگربەس تا کاتژمێر ١٠ی بەیانی (شەممە) کۆتایی هات، بەڵام چەند خولەکێک پێش ئێستا، پێکدادان لە گەڕەکی “الطی” دەستیپێکردەوە و بە ووتەی سەرچاوەکانی نزیک لە ئاسایش، ئارپیچییەک لەلایەن هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سوریا ئاراستەی ئەو هێزانە کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکان لە قامشلۆ بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی سوریا بە چاودێری هێزەکانی ڕوسیا بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی ئاگربەسی هەمیشەیی ئەنجام دەدریت.

لە ئێستادا پێکدادان لە گەڕەکی “الطی” و بەشێکی باشوری گەڕەکی “حلکو” لە نێوان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی و ئاسایش بەردەوامە.

پێکدادانەکانی قامشلۆ دوای ئەوە ڕوویدا کە هێزەکانی ئاسایش دوای دروست بوونی گرژییەک لە خاڵێکی پشکنیندا تەقەیان بەرەو هێزەکانی بەرگری نیشتمانی کردەوە، و هێرشیان کردە سەر هەندێک ناوچەی شاری قامشلۆ و بە نیازی کۆنترۆڵی کردنی ئەو شوێنانە بوون کە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێک لە سەرچاوەکان هۆکاری دروست بوونی ئەم پێکدادانەی، هێرشی هێزەکانی بەرگریی نیشتمان بۆ سەر هێزەکانی ئاسایش لە ٢٠ی ئەم مانگە راگەیاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *