دوایین ڕووداوەکانی سوریا، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 22:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=92

بە پێی ئاماری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا، چەکداران ١٩ جاری تر ئاگربەسیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردەوە.

بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش لە رێگای هێزەکانی سوپای سوریا، فەرماندەیەک و چوار سەربازی ئەو هێزانە بریندار بوون.

لە رۆژانی رابردوو دوو کەس لە هێزەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکە لەو هێزانە لە رۆژئاوای حەما کوژران کە یەکێکیان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی داعش بوو.

سەرچاوەکان باس لە هەڵکەندنی تونێلێک لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە شاری عەین عیسا لە باکوری رەقە دەکەن.

سێ کەس لە چەکدارانی ئەحرارشام بە هۆی کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە باشوری رۆژئاوای ئیدلب کوژران.

هێرشی داعش بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئاسایش لە شارۆچکەی ” ذیبان” لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.داعش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ و راگەیاند سێ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو هێرشە کوژراون.

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو سێ کەس لە چەکدارانی پێشوو لە درعا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کران.بۆردومانی پێگەکانی چەکداران لەلایەن سوپای سوریا لە دەشتی “الغاب” لە حەما.

بۆردومانی پێگەکانی سوپای سوریا لە “معرزیتا”ی پارێزگای ئیدلب لەلایەن چەکدارانەوە کە بەو هۆیەوە یەکێک لە هێزەکانی سوپای سوریا کوژرا.

هێرشی ئاسمانی بەهێزی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆ سەر چەندین ئامانج لە گوندی “ارحاب” لە رۆژئاوای حەلەب.

هێرشی مووشەکی روسیا بۆ سەر کۆگا نەوتییەکانی نایاسایی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە منبج و ئەلباب.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *