دیداری سەید حەسەن نەسروڵڵا لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەیروت + ڤیدیۆ

هه‌ینی 25 ئازار 22 - 19:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=9172

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری لە بەیروت کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی یاوەری لە لایەن ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانەوە پێشوازییان لێکرا. لەم دیدارەدا کە محەممەد جەلال فیروزنیا باڵیۆزی ئێران لە بەیروتیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، هەر دوو لا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی لوبنانیش کۆبووەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و سەرکردەکانی گروپە فەڵەستینیەکان لە بەیروت دیدار و گفتوگۆی کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .