دیداری ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و سەرکردە فەڵەستینیەکان لە بەیروت

پێنج شه‌ممه‌ 24 ئازار 22 - 21:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=9146

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و سەرکردەکانی گروپە فەڵەستینیەکان لە بەیروت دیدار و گفتوگۆی کرد.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ دیمەشق و دیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سوریا، گەیشتە بەیروت و لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و سەرکردەکانی گروپە فەڵەستینیەکان لەو شارە دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە کاتی گەیشتنی بۆ بەیروت، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران گوتی: ئەمڕۆ لە بەیروتین چونکە هەردوو وڵات پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لوبنان لەسەر پرسە دووقۆڵی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕاوێژی بە سوود و باشمان هەیە. لە دوایین سەردانەکەم بۆ بەیروت تا ئەمڕۆ چەندین پێشهاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕوویداوە کە پێویستە ڕاوێژی وردترمان لەگەڵ لایەنە بەڕێزەکانی لوبناندا هەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .