جەنەراڵ سابیت جواس کوژرا

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=9128

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جەنەراڵ سابیت موحەممەد جواس، فەرماندەی هێزەکانی باشوری یەمەن لە تەقینەوەیەکی باکوری عەدەن کوژرا.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمرێژکراو لە نزیک ئۆتۆمبێلی جەنەراڵ سابیت جواس لە ناوچەی سەوزی باکوری شاری عەدەن، ئەم فەرماندەیە لەگەڵ چوار کەسی دیکە کوژران.

تا ئێستا هیچ گروپ یان لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

جەنەراڵ جواس فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی باشور و خەڵکی ئیدارەی ڕێدفان لە پارێزگای لەحیج بوو کە لە ماوەی جیاجیادا چەندین پۆستی سەربازی لە ئەستۆ دا بووە. لە ماوەی سەرۆکایەتی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح جواس فەرماندەیی لیوای ١٥ی پیادەی سوپای یەمەن لە پارێزگای سەعدەی کردووە و ڕۆڵێکی گرنگی لە شەش شەڕی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و ئەنساروڵڵا لە پارێزگای سەعدە هەبووە. بۆیە جواس بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکوت کردنی شیعەکانی سەعدە و شەهیدکردنی سەید حوسێن بەدرەدین ئەلحوسی دادەنرێت.

دوای گەیشتنی مەنسور هادی بە دەسەڵات، جەنەراڵ جواس وەک فەرماندەی هێزەکانی تایبەتی عەدەن و سەرکردایەتی سەربازی میحوەری ئەلعەند دەستنیشان کرا و لەم چەند ساڵەی دواییدا شەڕی ئەنساروڵڵای کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *