دوایین بارودۆخی سەربازی لە شاری ماریۆپۆل

چوار شه‌ممه‌ 23 ئازار 2022 - 21:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=9118

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا نزیکەی لەسەدا ٥٠ی شاری ماریۆپۆل لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک کۆنتڕۆڵ کراوە.

شەڕ و پێکدادان لە شەقامەکانی ماریۆپۆل لە نێوان هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک لەگەڵ ئەو بەشەی سوپای ئۆکرانیا کە لە شارەکە ماونەتەوە بەردەوامە.

بارودۆخی سەربازی ناوچەکانی باکوری شارەکە ڕوون نیە. بەڵام تیمەکانی هەواڵی ڕوسیا لە ناوچەکە، باس لە کۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی ناوچەکانی باکوری شاری ماریۆپۆڵ لەلایەن سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک دەکەن.

لەئێستادا فشاری سەرەکی هێزە هێرشبەرەکان بۆسەر گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکەیە. هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک هەوڵ دەدەن بە پێشڕەوی کردن لە ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە، شاری ماریۆپۆل بە دوو بەشی باکور و باشوور دابەش بکەن و بازنەی گەمارۆکە لەسەر بەرگریکارانی شارەکە چڕتر بکەنەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە، ئەگەری ئەوە هەیە شارەکە بەم زووانە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *