ڤیدیۆ| هێرشی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی زیاتر لە ١٠٠ برینداری لێ کەوتەوە + وێنە

هه‌ینی 23 نیسان 21 - 14:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=911

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەوی رابردوو لە هێرشێکی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل و کۆمەڵێک یەهودی توندڕەو بۆ سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە ناوچەی “باب العامود” لە نزیک مزگەوتی ئەقسا، ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان بریندار بوون.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند، لە هێرشێکی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنان، ١٠٥ کەس برینداربوون کە ١٢ کەسیان بۆ چارەسەری گوازراونە بۆ نەخۆشخانە.

لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، سەربازەکانی رژێمی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر فەلەستینییەکان لە قودسی داگیرکراودا زیاتر کردووە.

شایانی باسە بەلایەنی کەمەوە رۆژانە سەربازانی ئەو رژێمە بە بیانووی جۆراوجۆر لە قودسی داگیرکراو و کەنارە ئاوییەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین، هێرش دەکەنە سەر فەلەستینیەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .