دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ئۆکرانیا، ٢٠ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ + نەخشەی مەیدانی

یه‌ك شه‌ممه‌ 20 ئازار 2022 - 12:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=8978

تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی مەیدانی ئۆکرانیا لەسەر نەخشە.

میحوەری باکور، بارودۆخی سەربازی لە میحوەرەکانی کیێڤ و چەرنیهیڤ گۆڕانکاری ئەوتۆی نەبووە و پێکدادانەکان لە دەوروبەری شاری کیێڤ بەردەوامە. وەک دەبینرێت سوپای ڕوسیا لەئێستادا نیازی چوونە ناو شاری کیێڤی نییە و تەواوی جموجوڵەکان بۆ مەبەستی گەمارۆدانی ئەو شارە ئەنجام دەدرێت.

میحوەری ڕۆژهەڵات، بارودۆخی سەربازی لە میحوەرەکانی سامی و خارکیڤ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

لە میحوەری باشوری ڕۆژهەڵات، شارۆچکەی ئیسیۆم لەسەر ڕێگای خارکیڤ-دۆنێتسک و ڕوبیژنە لە باکوری سورەدۆنێتسک لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵکرانەوە. شاری سورەدۆنێتسک لە گەمارۆدان لەلایەن سوپای ڕوسیاوە نزیک دەبێتەوە و شارەکانی سلۆڤاکیا و کراماتۆرسک بە ئامانجەکانی داهاتووی سوپای ڕووسیا لەو میحوەرە دادەنرێت.

لە میحوەری باشور پێکدادانەکان لە شاری ماریۆپۆل بەردەوامە و هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە پێشڕەوییان کردووە.
لە ئەبڵەست میکۆلایڤ و خێرسۆن سوپای ئۆکرانیا بۆ گرتنەوەی پێگەکانی دژە هێرشی ئەنجام داوە. لە لایەکی دیکەوە سوپای ڕووسیا بە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی و گواستنەوەی کەلوپەلەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێی لەم میحوەرە ئامادە دەبێت.

بەگشتی لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا کەم بۆتەوە و هێرشی موشەکی بۆ سەر ژێرخانە سەربازی و شوێنەکانی ئۆکرانیا ڕووی لە زیادبوون کردووە. هەڵبەتە ئەمە بە مانای شکستی ڕووسیا و گۆڕینی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی ئۆکرانیا نییە بە پێچەوانەی ئەوەی میدیاکانی ڕۆژئاوا لە زیانی زۆری ماددی و گیانی سوپای ڕووسیا بڵاوی دەکەنەوە، ڕاستیەکانی گۆڕەپانەکە شتێکی ترە و بارودۆخی میحوەرەکان لە بەرژەوەندی سوپای ڕووسیادایە. سوپای ڕووسیا تا ئێستا زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ئۆکرانیا و سوپاکەی زیانی زۆر گەورەتریان بەرکەوتووە. تا ئێستا ٢٣ ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی شەڕەکەدا تێپەڕیوە و زۆرێک لە ژێرخانی سەربازی و ئابووری ئۆکرانیا بە هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیا تێکشکێنراون و لە ئەگەری بەردەوامبوونی شەڕ، لەناوچوونی ئۆکرانیا چاوەڕوان کرا دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *