خزعەلی: دوژمنان پێداگری لەوە دەکەن گەندەڵکاران حوکمی عێراق بکەن

یه‌ك شه‌ممه‌ 20 ئازار 22 - 12:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=8976

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عسائیبی ئەهلی حەق وتی کە دوژمنان پێداگری لەوە دەکەن گەندەڵکاران، بەکرێگیراوان و خیانەتکاران حوکمی عێراق بکەن.

قەیس خزعەلی وتی کە دوژمنان لە گرنگی و مەترسیی گەلی عێراق بۆ خۆیان ئاگادارن و بەم هۆیەوە لە هەر دەرفەتێک بۆ ڕووخاندنی ئەم وڵاتە کەڵک وەردەگرن.

ناوبراو وتی: دوژمن عێراقی ڕووخاند و سوپاکەی لەناوبرد و پەرەیان بە جۆرەکانی گەندەڵی لەم وڵاتە دا و بە هەموو هەوڵێکیشەوە دژایەتی پیرۆزییەکان، داب و نەریت، مێژوو و شارستانیەتی وڵاتی ئێمە دەکەن.

خزعەلی وتی: هەوڵەکانی دوژمنان لە بواری سیاسی، ئابوری و کەلتوری بەردەوامە و دوایین هەوڵی ئەوان ئەوەیە کە پیلانگێڕان و دۆستانی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەر عێراقدا زاڵ بن.

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئەمڕۆ پێویستمان بە پلانێک هەیە کە بتوانێت سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت و ڕێگری لەوە بکات کە دوژمنان بە سەر کەرتی ئابوری و سامانە سرووشتییەکان و سەربەخۆیی ئەم وڵاتەدا زاڵ بن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .