ڤیدیۆ| فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لە نزیکەوە چاودێری کەشتیەکانی ئەمریکا دەکەن

پێنجشەممە 22 نیسان 2021 - 01:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=892

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی پرێس تیڤی، سوپای پاسدارانی ئێران، گرتەیەکی ڤیدیۆیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بڵاو کردووە کە چاودێری کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایان کە کەنداوی فارس کردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی هەواڵی تەلەڤیزیۆنی پرێس تیڤی، سوپای پاسدارانی ئێران، گرتەیەکی ڤیدیۆیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی بڵاو کردووە کە چاودێری کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایان لە کەنداوی فارس کردووە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا باس لە چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێری سوپای پاسدارانی ئێران کراوە کە بە وردی چاودێری جموجۆڵی کەشتیە فڕۆکە هەڵگر و کەشتیەکی دیکەی سەربازی ئەمریکایان کردووە و جموجۆڵەکانیان بە سەرکەوتوویی تۆمار کردووە.

پێدەچێت ئەو کەشتیە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری “uss nimitz ” بێت، کە یەکێکە لەو ١٠ کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەی کە لە سوپای ئەمریکادا هەیە و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٢٥٠ فرۆکەی هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *