هێرشێکی ئاسمانی بەهێزی سوپای نیشتمانی لیبیا بۆ سەر شاری ئوباری

یەکشەممە 14 ئازار 2021 - 22:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=89

هەواڵە تایبەتەکان: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا چەندین پێگەیان لە شاری ئوباری لە باشوری لیبیا بۆردومان کردەوە.

هۆزەکانی شاری ئوباری لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٠ پشتیوانی خۆیان لە حکومەتی ویفاق راگەیاند بوون و دوای ئەم هەڵوێستە، سوپای نیشتمانی تا ئێستا چەندین کاروانی سەربازی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی “الشرارە” و “الفیل” و بنکە سەربازییەکانی دەوروبەری ئەو شارە ناردووە.ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە ئەنجام دەدرێت کە خەلیفە حەفتەر لەم دواییەدا لەگەڵ سەرانی هۆزەکانی “طوارق” لە بنغازی دیدار و گفتوگۆی ئەنجام دا بوو.بەم پێیە وا دەردەکەوێت کە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوەی حەفتەر و حکومەتی ویفاق بۆ باشوری لیبیا گواستراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *