زانیارییە نهێنییەکانی سەرۆکی موساد ئاشکرا کرا + ڤیدیۆ

هه‌ینی 18 ئازار 22 - 17:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=8776

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپێکی هاکەری نەناسراو بە ناوی “دەستانی کراوە” لە ڤیدیۆیەکدا زانیارییەکانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری موسادی بڵاو کردەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنی، زانیاریە کەسی و داراییەکانی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری موساد بڵاو کراوەتەوە و لەلایەن ژمارەیەک لە شارەزایانی ئەمنی سەر بەو گروپەوە شیکاریی بۆ کراوە.

بە ووتەی ئەم گروپە، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی هەواڵگرییە لە ئامانجە ئیسرائیلییەکان کە بەرپرسانی باڵای دەزگا ئەمنی و سەربازییە هەستیارەکان دەگرێتەوە کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە ئێستا و داهاتووی ئەم دەزگایە دەگێڕن. هەروەها سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چاودێریکردنی داڤید بارنیع سەرۆکی موساد بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە. بەپێی شیکردنەوەیەکی شارەزایانی تیمەکە، داڤید لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری ئەو کاتەی موساد کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، لە ژێر چاودێری هەواڵگری ئەو گروپەدا بوون.

هەر لەم بارەیەوە کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان هاک کردووە و دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە نهێنییەکانی ناوبراو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی لەم ڕۆژانەی دواییدا گەورەترین هێرشی سایبەری بەخۆیەوە بینیوە و زۆربەی ماڵپەڕە هەستیار و ئەمنییەکانی کراونەتە ئامانجی هێرشی سایبەری و بە هۆیەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ئەو ماڵپەڕانە لە کار کەوتوون.
دەزگا ئەمنی و سایبەریەکانی ئەم رژێمە تا ئێستا لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی هاکەرەکان سەرکەوتوو نەبوون. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە وەبەرهێنانی گەورەی ڕژێمی ئیسرائیل لە بواری ئەمنی سایبەریدا شکستی هێناوە!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام