کەناڵی 12ی ئیسرائیل: هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتری سەرۆکی مۆسادیان هاک کردووە

پێنجشەممە 17 ئازار 2022 - 15:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=8729

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆسادیان هاک کردووە و دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە نهێنییەکانی ناوبراو.

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە هاکەرە ئێرانییەکان زانیارییان لە سەر داڤید بارنیع سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مۆساد و خێزانەکەی و هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوان بڵاو کردووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکیش ڕایانگەیاندووە کە گرووپێکی نەناسراو بە ناوی ” دەستانی کراوە ” کە بەم دواییانە خۆیان ناساندووە، لە گرتەیەکی کورتدا باسیان لە سەرکەوتنێکی هەواڵگری کردووە.

ئەو گرتەش هەڵگری کۆمەڵە بەڵگەیەکی نهێنی و بەڵگەنامەی دارایی داڤید بارنیع سەرۆکی مۆسادە کە لە لایەن چەند شارەزایەکی ئەمنی ئەم گرووپەوە شیکاریی بۆ کراوە.

لەو گرتەیەدا هاتووە کە لە ساڵی 2014 و لەو کاتەوە کە داڤید چووەتە بەشی زانیارییەکانی مۆساد، چاودێری کراوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *