حوسی: لە بەرامبەر بەردەوامی گەمارۆکانی سەر یەمەن بێدەنگ نابین

سێ شه‌ممه‌ 15 ئازار 2022 - 17:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=8589

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ووتی ئێمە لە بەرامبەر بەردەوامی گەمارۆکانی سەر یەمەن بێدەنگ نابین.

حوسی لە دیداری لەگەڵ شاندێکی هۆزەکانی ئەلزاهیر لە پارێزگای ئەبەیزاری یەمەن رایگەیاند: شەڕی ئابووری لە دژی یەمەن بە ئامانجی ئەشکەنجەدانی گەلەکەمان و زیاتر کردنی ئازارەکانیان ئەنجام دەدرێت.

حوسی هەروەها ووتی: هەر لە ڕۆژانی سەرەتای دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن، دوژمن بە ئەنقەست دەستی بە تاوان کردووە و گەلی یەمەنی بە گەمارۆکانی خستۆتە ژێر فشارەوە.

ناوبراو جەختی لە پێویستی جێگیرکردنی ئاشتەوایی گشتی و ڕێگریکردن لە تۆڵەسەندنەوە کردەوە و ووتی کە دەبێت ناکۆکییەکان لە رێگەی کەسانی ناسراوەوە بە شێوەی دۆستانە چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا داوای ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە پارێزگای ئەلبەیزا و هەروەها هاوکاری دانیشتوانی ئەم ناوچەیە و حکومەتی یەمەن کردەوە.

حوسی ئەوەشی خستەڕوو کە دەسەڵاتدارانی سعوودی و ئیمارات بە شێوەی ئاشکرا و دیار، بوون بە هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *