ڤیدیۆیەکی نوێی داعش لە سوریا

دوو شه‌ممه‌ 14 ئازار 22 - 21:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=8545

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تیرۆریستی داعش ڤیدیۆی بەیعەتی ئەندامانی ئەو گروپەی بە سەرکردە نوێیەکەی و هێرش بۆ سەر گرتووخانەی غوێرانی شاری حەسەکە بڵاو کردەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا کە بەناوی “ماض جهاد المؤمنين” بڵاو کراوەتەوە، چەند گروپێکی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا بەیعەتی خۆیان لەگەڵ سەرکردەی نوێی ئەو گروپە تیرۆریستییە ڕاگەیاند.
لە ڤیدیۆکەدا هەروەها چەند دیمەنێکی هێرش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران، ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ناو گرتووخانەکە و شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان دەبینرێت کە بۆ یەکەم جار لەلایەن داعشەوە بڵاو دەکرێتەوە.

لەم دواییەدا دوای دیاریکردنی سەرکردەی نوێی داعش، ئەندامانی ئەم گروپە تیرۆریستییە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان وەک سوریا، عێراق، یەمەن و چەند وڵاتێکی ئەفریقی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بەیعەتی خۆیان لەگەڵ “ئەبوولحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی” سەرکردەی نوێی داعش راگەیاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .