وێنەی ئاسمانی لە شوێنی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوکرایەوە

سێشەممە 20 نیسان 2021 - 09:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=854

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی ئەو وێنە ئاسمانییانەی کە لە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاو کراوەتەوە، زیانێکی بەرچاو بەر ئامانجەکە کەوتووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە پێی ئەو وێنە ئاسمانییانەی کە لە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاو کراوەتەوە، بە هۆی ئەو هێرشەوە زیانێکی بەرچاو بەر بەشێکی ئەو بنکەیە کەوتووە.

لە دوایین کاتژمێرەکانی ١٤ی ئەم مانگە هێرشێکی ئاسمانی کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە بەو هۆیەوە دەنگێکی بەهێز و ئاگرێکی گەورە لەو بنکە سەربازیە بینرا.

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم هێرشە نەخراوەتە ڕوو بەڵام ئەوەی دیارە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە رێگەی درۆنەوە، هاوکێشەی شەڕ لە عێراق بەرەو ئاراستەیەی تر دەگۆڕێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *