کەتیبەکانی حزبوڵڵا: قۆناغێکی نوێی پێکدادان لە عێراق بە هێرش بۆ سەر موساد دەستی پێکردەوە/ ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئیسرائیلی موساد لە هێرشە موشەکییەکەی ئێران کوژران و برینداربوون
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بە هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەیەکی موسادی رژێمی زایۆنیستی لە هەولێر، لە قوناغێکی نوێی پێکدادانەکان لە عێراق هەواڵی دایەوە و جەختی لە پێویستی کۆتایی هێنان بە بوونی بنکە سەربازیی و هەواڵگریەكانی داگیرکەران کردەوە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی موشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی پێشکەوتووی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر کە ژمارەیەک ئەفسەری ئیسرائیلی موساد کوژران و برینداربوون، پرۆسەیەکە کە پێشبینی قوناغێکی نوێی پێکدادانەکان لە ناو خاک عێراق دەکرێت.
کەتیبەکانی حزبوڵڵا هەروەها رایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی بۆردومانەکەی ناو خاکی ئێران لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە بوو کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە بەکارهێنانی خاکی عێراق و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام درا بوو.
ئەم گروپە خۆڕاگرییە دووپاتیشیکردەوە: بەو پێیە و بۆ ئەوەی بارگرانی زیاتری ناکۆکییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان لەسەر خاکەکەمان کەم بکرێتەوە، جەخت لە پێویستی دەرکردنی بنکە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی بیانی لە وڵاتەکەمان دەکەینەوە.
لە بەیاننامەکەی کەتیبەکانی حزبوڵڵا بە ئاماژە بە هەندێک لایەن هاتووە: بەو کەسانە کە دەنگیان بەرزبوویەوە و بۆ سەروەری عێراق گریان و ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی رژێمی زایۆنیستیان کردەوە، ڕایدەگەیەنین: ئەو کاتەی داگیرکەرانی ئەمریکی و زایۆنیستی هێز و کۆگاکانی چەکی عێراقیان بۆردومان دەکردەوە، ئەو دەنگانە لە کوێ بوو؟! وەک ئیستا گوێمان لێ نەبوو ئیدانەی بکەنەوە، ئایا بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووین؛ بەرەیەک کە بەرگری لە ئیسلام و پیرۆزیەکان و وڵات دەکات و بەرەی دیکە لە ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان و فەرمانڕەوا خوێنڕێژانەی کەنداو [فارس] بەرگری دەکات؟! (مَا لَکُمْ کَیْفَ تَحْکُمُونَ)
لێدوانەکان