گروپە فەڵەستینیەکان: سەردانەکەی هێرتزۆگ ڕاستییەکانی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبی ئاشکرا کرد

هه‌ینی 11 ئازار 2022 - 19:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=8321

گروپەکانی فەڵەستینی لە کاردانەوەیان بە سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا جەختیان کردەوە کە پەیوەندییەکانی تەلئەبیب و ئەنقەرە هەرگیز نەپێچڕا بوو.

ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە دوای سێزدە ساڵ لە بەڕواڵەت پچرانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەبیب گەیشتە تورکیا و گروپە فەڵەستینیەکان بە توندی ئیدانەی پێشوازی تورکیایان لە هێرزۆگ کردەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی ئەلقودس ئەلعەرەبی، دەستەی زانایانی فەڵەستینی لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم سەردانە جەختیکردەوە: لە گرنگترین بەڵگەکان بۆ پاڵپشتیکردنی فەڵەستین و میللەتەکەی، واز ھێنان لە هەر جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنان بەو پەیوەندییە، نەک پتەوکردنی.

ئەم دەستەیە ئاماژە بە تورکیا هۆشداری دا کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی مەترسییە بۆ ئۆمەتی ئیسلام و تورکیا.

بزوتنەوەی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی هێرزۆگ بۆ تورکیا ڕاستییەکانی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب ئاشکرا کرد و پیشاندا کە «رەهەندی ئەمنی، ئابووری و سیاسی ئەو پەیوەندییە بەردەوام بووە».

ئەو بزوتنەوەیە سەرۆک کۆماری تورکیا بە فریودان و سیاسەتی دووفاقی تۆمەتبار کرد و جەختیکردەوە کە ئەردۆغان بانگەشەی پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکات بەڵام بەربڵاوترین هاوکاری ئەمنیی لە گەڵ زایۆنیستەکان هەبووە.

بزوتنەوەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ئەم سیاسەتەی تورکیا و ئەردۆغان وەک پاڵپشتییەک بۆ دوژمنی زایۆنیستی و لە زیانی گەلانی عەرەب و فەڵەستینە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *