سەرکردەی نوێی داعش دیاری کرا

پێنج شه‌ممه‌ 10 ئازار 22 - 22:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=8248

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی فەرمی داعش لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی سەرکردەی داعش، لە دیاریکردنی “ئەبوولحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی” وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە تیرۆریستییە هەواڵی دایەوە.

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ئەبوعومەر ئەلموهاجیر، وتەبێژی فەرمی داعش پشتڕاستی کردەوە کە ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی سەرکردەی داعش لە هێرشێکی سەربازی ئەمریکادا لە شارۆچکەی ئەتەمەی سەر بە پارێزگای ئیدلبی سوریا کوژراوە.
ئەلموهاجیر لە فایلێکی دەنگی دا ئاماژە بە چالاکییەکانی داعش وەک هێرش بۆ سەر گرتووخانەی غوێرانی شاری حەسەکە کردەوە و ووتی: لەم ئۆپەراسیۆنەدا چەند زیندانییەکی داعش توانیویانە لە زیندانەکە هەڵبن.

بە پێی راگەیێندراوی وتەبێژی داعش، ئەبوولحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە تیرۆریستییە دیاری کراوە.

جێی ئاماژەیە ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی سەرکردەی پێشووی داعش لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری ئەتەمەی سەر بە پارێزگای ئیدلبی سوریا لە لایەن سوپای ئەمەریکاوە کوژرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام