زانیاری_سەربازی: درۆنی خۆکوژی لانسێت-٣

پێنج شه‌ممه‌ 10 ئازار 22 - 12:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=8228

تاوتوێکردنی درۆنی لانسێت-٣؛ کلاشینکۆفی باڵندەی ڕووسەکان

چەکە سەرگەردانەکانی لانسێت-٣ لەلایەن کۆمپانیای ڕووسی ZALA AERO GROUP دروست کراوە. زالا ئایرۆ یەکێکە لە گەشەپێدەران و بەرهەمهێنەرانی سیستەمی ئاسمانی بێفڕۆکەوان، سیستەمە بێهاوتا و زیرەکەکانی ڕووسیا، کە نزیکەی ١٨ ساڵە (لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە) لەم بوارانەدا کاردەکات.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ەوە گروپی زالا ئایرۆ بووە بە بەشێک لە کۆمپانیای بەناوبانگی کلاشینکۆفی بەرهەمهێنەری چەکی ڕوسیا. لەبەر ئەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەی لانسێت-٣ بە “کلاشینکۆفی باڵندە” (Flying Kalashnikov) ناسراوە.

کۆمپانیاکە بۆ ماوەیەک چەکە سەرگەردانەکانی لانسێت-٣ی لەسەر نموونەکانی وڵاتانی دیکە گەشە پێ دەدات. چەکە سەرگەردانەکان بەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی تا ڕادەیەک بچووک دەوترێت کە بۆ دۆزینەوەی ئامانجەکان لە دوورەوە دەفڕن و بە دۆزینەوەی ئامانجەکان ڕەبەڕویان دەبێتەوە. ئەم پڕۆسەیە دەتوانرێت بە پشتبەستن بە زیرەکی دەستکرد یان لەسەر بنەمای پشتڕاستکردنەوەی ئامانجەکە لەلایەن کارپێکەرەکەوە ئەنجام بدرێت.

ڤیدیۆی چۆنیەتی کاردنی لانسێت-٣ کە لەلایەن ZALA AERO GROUP ـەوە بڵاو کراوەتەوە

وادەردەکەوێت کە چەکە سەرگەردانەکانی لانست-٣ لەسەر نموونەکانی چەکەکانی Heroی رژێمی زایۆنیستی گەشەی پێ درا بێت. ئەم چەکە لە مەودای ٤٠ کیلۆمەتریدا توانای ڕاوکردنی ئامانجەکانی بە پشتڕاستکردنەوەی ئامانجەکە پێش ئەنجامدانی هێرشەکەی هەیە. لەم شێوازەدا، لە ڕێگەی لینکی داتا، وێنەکانی سیستەمی ئەلیکترۆئۆپتیکی سەری درۆنەکە دەگوازرێنەوە بۆ کارپێکەرەکە و کارپێکەرەکە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئامانجەکە فەرمان بە هێرشەکە دەدات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن بەرهەمهێنەری ئەم درۆنە بڵاو کراوەتەوە، ئامێری لەیزەر پارێزی دانراو لە ناو درۆنی لانسێت-٣ دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ڕوبەڕوی ئەو چەکە لەیزەریانە ببێتەوە کە هەوڵی تێکشکاندنی دەدەن. کلکی ئەم درۆنە بەشێوەی X دیزاینی بۆ کراوە کە بەپێی بنەماکانی ئایڕۆدینامیک سەقامگیری و مانۆڕی زیاتری پێدەبەخشێت. هەروەها، ئەم دیزاینە بە شێوەیەکی کاریگەر یارمەتی کەمکردنەوەی قەبارەی درۆنەکەی داوە.

ڤیدیۆی کۆمپانیای کلاشینکۆف لە درۆنی لانسێت-٣

کێشی درۆنی لانست-٣ یەکسانە بە ١٢ کیلۆگرام، کە بە سادەیی لەلایەن کەسێکەوە هەڵدەگرێت. درۆنەکە بە هەڵگرتنی چەک (سەری جەنگی) تا ٣ کیلۆگرام، توانای فڕینی ٤٠ خولەک بە خێرایی ٨٠-١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەیە.

وەشانی پێشووی ئەم درۆنە واتا لانسێت١ بە هەبوونی قەبارەیەکی بچوکتر و بە کێشی ٥ کیلۆگرام و هەڵگرتنی ١ کیلۆگرام چەک توانای فڕینی ٣٠ خولەکی هەیە. بە بەراوردکردنی ئەم دوو وەشانە ئەوە دەردەکەوێت کە لانسێت-٣ توانای هێرشبەری زۆر باشتری هەیە.

ئەم درۆنە بزوێنەرێکی کارەبایی هەیە و بە کەمترین ڕێژەی دەنگ توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوی هەیە. بە لەبەرچاوگرتنی جۆری بزوێنەر و قەبارەی درۆنەکە، لانسێت-٣ لەسەر ڕێڕەوێک دەهاوێژرێت و دەست بە کارکردن دەکات.

تایبەتمەندییەکانی درۆنی خۆکوژی لانسێت-٣

درێژی: ~ ١/٦٥ مەتر
درێژی باڵەکان: ~ ١ مەتر
کێش: ١٢ کیلۆگرام
زۆرترین کێشی هەڵگر: ٣ کیلۆگرام
بەردەوامی فڕین: ٤٠ خولەک
بەرزی فڕین: ~ ٥٠٠٠ مەتر
خێرایی: ٨٠ – ١١٠ کیلۆمەتر/ کاتژمێرێکدا
خێرایی پێکان: ٣٠٠ کیلۆمەتر/ کاتژمێرێکدا
جۆری بزوێنەر: کارەبایی
دروستکراو: ڕوسیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام