ئەردۆغان: تورکیا ئامادەیە لەگەڵ ئیسرائیل لەبواری وزەدا کار بکات

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 10:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=8223

ئەردۆغان و ئیسحاق هێرزۆگ لە تورکیا کۆبوونەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە گوتی پێی وایە سەردانەکەی ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە پەیوەندییە درێژخایەنەکەی نێوانیان و ئەنقەرە ئامادەیە لەگەڵ ئیسرائیل لە بواری وزە کار بکات.

ئەردۆغان پاش دیداری لەگەڵ هێرزۆگ گوتی کە هەڵوێستی تورکیای لەسەر پرسی فەڵەستین بە ڕژێمی زایۆنیستی رایگەیاندووە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەمە یەکەم سەردانی سەرکردەیەکی ئیسرائیلی بۆ تورکیایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *