جەنەراڵ حەفتەر راهێنانێکی موشەکی لە ڕۆژھەڵاتی لیبیا ئەنجام دا + وێنەکان

پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 00:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=8210

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای نیشتیمانی لیبیا لە ڕاهێنانی موشەکی “الکرامە”، موشەکەکانی ئیسکاد-ی ئاڕاستەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی لیبیا کرد.

لەم ڕاهێنانە دا کە بەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئادار لەلایەن سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەنجام درا، کەتیبەکانی موشەکی ئەلکەرامە چوار موشەکی ئیسکاد-یان لە باشوری بنغازی ئاڕاستەی چەند ئامانجێک لە باشوری ڕۆژئاوای تەبەرق بە دووری ٢٠٠ تا ٢٤٢ کیلۆمەتر کردەوە.

جگە لە جەنەراڵ حەفتەر ژمارەیەک لە بەرپرسان و ئەفسەرانی سوپای نیشتمانی لیبیا لەم ڕاهێنانە دا ئامادەبوون.

ئیسکاد موشەکێکی بالیستی کورت مەودایە کە لە ساڵی ١٩٥٧ بۆ ١٩٨٩ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە چوار مۆدێلدا بەرهەمهێنراوە. بزوێنەری ئەم موشەکە سووتەمەنی شل بەکاردەهێنێت و مەودای نێوان ١٨٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتری هەیە.

دوای هەڵبژاردنی فەتحی باشاغا (وەزیری ناوخۆی حکومەتی ویفاق) وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی لیبیا لەلایەن پەرلەمانتارانی لیبیا، و هەروەها هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولحەمید ئەلدەبیبە سەرۆک وەزیرانی ئێستای حکومەتی ئینتیقالی، گرژی سیاسی لە لیبیا سەری هەڵدایەوە. ئەم گرژیانە بووە هۆی چەندجار دواخستنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە لیبیا و داهاتووی ئەو وڵاتەی زیاتر نادیار کردووە. بۆیە جەنەراڵ حەفتەر بە هاوێشتنی مووشەکەکانی سەردەمی قەزافی بەدوای نمایشی هێزە لە لیبیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *