لە ئەستەنبوڵ وەک ناڕەزایی بە سەردانی هێرزۆگ بۆ تورکیا ئاڵای ئیسرائیل سووتێنرا + ڤیدیۆ

چوارشەممە 9 ئازار 2022 - 09:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=8171

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تورکیا، سەدان کەس لە ئەستەنبوڵ بە دروشمی “ئەڵڵا ئەکبەر” و “مەرگ بۆ ئیسرائیل” ئاڵای ئەو ڕژێمەیان سوتاند.

سەدان کەس لە ئەستەنبوڵ وەک ناڕەزایی بە سەردانی ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی رژێمی زایۆنیستی بۆ ئەو وڵاتە گربوونەوەیان ئەنجام دا و بە دروشمی “ئەڵڵا ئەکبەر” و “مەرگ بۆ ئیسرائیل” ئاڵای ئەو ڕژێمەیان سوتاند.

ئامادەبووانی گۆڕەپانی تەقسیمی ئیستەنبوڵ هەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تەلئەبیب ئیدانەکرد و جەختیانکردەوە کە تا دوا دڵۆپی خوێن پشتگیری لە فەلەستین دەکەن.

هێرزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ (چوارشەممە ٩ی ئادار) لە سەردانێکی فەرمیدا دەگاتە ئەنقەرە و بڕیارە لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە بە فەرمی پێشوازی لێبکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *