یادداشت: هێرش بە درۆن چۆن هاوکێشەی شەڕ لە عێراق دەگۆڕێت؟
هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی (درۆن) گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەم رۆژانەدا، بووەتە هۆی دروستبوونی هاوکێشەیەکی تازە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکان لە رۆژئاوای ئاسیا.
هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی (درۆن) گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لەم رۆژانەدا، بووەتە هۆی دروستبوونی هاوکێشەیەکی تازە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکان لە رۆژئاوای ئاسیا.
بابەتێکی گرنگ کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی عەین ئەسەد لە ١٤ و ١٦ی ئەم مانگە دیارە، بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) وەک ئامرازی هێرشەکانە.
بەکارهێنانی درۆن لەلایەن گروپە بەرخۆدانەکان لە کێشمەکێشەکانی عێراق پێشینەی هەیە، هەر وەک گروپی “عصبة الثائرين” کە وێنەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای کە بە بەکارهێنانی درۆنێکی سیخۆری تۆمار کرا بوو لە ٣ی مانگی ٤ی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە.
کەواتە بەکارهێنانی درۆن لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئەمریکا، لە عێراق بابەتێکی تازە نیە؛ بەڵام بەکارهێنانی درۆن وەک ئامرازی سەرەکی هێرشەکان کە پێشتر چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵاوە لە شەڕی یەمەن بەکار هاتووە، بابەتێکە کە ئەمریکییەکانی تووشی شلەژانێکی زۆر کردووە.
کاتێک پێگەکانی دوژمن لە ناوخۆ دا بێت، شەڕی پارتیزانی باشترین ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەیە. ئەم شێوازە شەڕ کردنە هەروەها لە درێژایی جەنگی جیهانی دووەم، شەڕی ڤێتنام و… بەکار هاتووە و لە چەندین ماوەی جیاوازدا، لێدانێکی کوشندەی بۆ لایەنی بەرامبەر هەبووە.
یەکێک لەو شێوازە هێرشە پارتیزانەی کە لە عێراق لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە، هێرشی رۆکێتی و بۆمبی چێندراو دژ بە بنکە و کاروانە لۆجستیکیەکانی ئەمریکایە.
لەوانەیە ئەم کردەوانە لە هەنگاوی یەکەم بە بچوک و بێ کاریگەری لەقەڵەم بدرێت، بەڵام ئەوەی کە گرنگی ئەم هێرشانە دەریدەخات، دیدێکی گشتی بەم رووداوانە بۆ ماوەیەکی دیاری کراوی درێژ خایەنە. ئامانج، ئەنجام، ژمارە و فراوانی ئەم هێرشانە لەو خاڵانەیە کە دەبێت بۆ لێکۆڵینەوە گشتییەکانی شەڕی پارتیزانی هێزە بەرخۆدانەکانی عێراقی، لە پێش چاو وەربگیرێت.
هەڵسەنگاندنی ئەم لێکۆڵینەوانە بە دڵنیاییەوە ئەنجامێکی دیار لە زیانەکانی قورسی ئەمریکییەکان دەگەیەنێت، کە لە ماوەیەکی دیاری کراو دەتوانێت ئامانجی گروپە بەرخۆدانەکانی عێراقی، واتا “کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق” بە دی بێنێت. نموونەی ئەم بابەتەش لە یەمەن دەبینرێت.
ئەنساروڵڵا لە ماوەی پێنج ساڵی سەرەتای شەڕ، زۆربەی توانای بۆ شەڕی پارتیزانی لە یەمەن بەکارهێنا و لەم ماوەیەدا، توانی شکست بە هاوپەیمانی سعودیە و ڕاگرتنی ئەوان لە زۆربەی میحوەرەکان بێنێت و ئەم بابەتە زەمینەیەک بۆ پاشەکشەی ئیمارات لە بەشداری راستەوخۆ لە میحوەرەکانی شەڕ، پاشەکشەی هێزە سودانیەکان لە میحوەرەکانی ناوخۆیی یەمەن (لەبەر زیانی گیانی زۆر) بوو کە پێشڕەویەکانی ئەنساروڵڵای لە پارێزگاکانی “الجوف”، “مأرب”، “البیضاء”، “صعده” و “الضالع” ـی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێرە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: هێرشەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی (درۆن) چۆن هاوکێشەی شەڕ لە عێراق دەگۆڕێت ؟
یەکێک لە هۆکارەکانی بەکارهێنانی درۆن لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە لە یەمەن، ووردی زۆر لە پێکانی ئامانجەکانە کە لە عێراق ئەم بابەتە گرنگی زۆری هەیە. زاڵبوونی ئەمریکا لەسەر ئاسمانی عێراق لە ئاشکرا کردن و پوچەڵکردنەوەی هێرشە رۆکێتیانە وای کردووە کە توانای گروپە بەرخۆدانەکان بۆ زیادکردن و ووردی هێرشەکان کەم بکرێتەوە.
هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی لە باشترین تاکتیکەکانی هێرشی پارتیزانیە کە دەتوانرێت لەگەڵ گۆڕینی شوێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن، شوێنەکەی بە خێرایی جێ بهێڵرێت و لایەنی بەرامبەری تووشی شڵەژان بکرێت، ئەم شێوازە لە عێراق وا دەکات توانای ئەمریکا بۆ ناسینی بکەرەکە و بەدواچوونی بابەتەکە کەم بکرێتەوە.
زیادبوونی هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی لە عێراق، ئەمریکای تووشی خەسارێکی گەورە دەکات و لە کۆتایی دەبێتە هۆی کشانەوەیان لە عێراق، کە بێ گومان ئەمە ئامانجی هێزە بەرخۆدانەکانە.
بە دڵنیاییەوە لە داهاتووی نزیک، راستی و دروستی ئەم بابەتە کە ئاماژەمان پێ کردەوە، دەسەلمێنرێتەوە.
لێدوانەکان