شەهید بوونی دوو ئێرانی لە سوریا/ ئامادە باشی ئیسرائیل لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو

چوارشەممە 9 ئازار 2022 - 08:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=8168

دوو کەس لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق شەهید بوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاتژمێر ٥ی بەیانی ڕۆژی دووشەمە، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ناوچەیەکیان لە نزیک دیمەشق کردە ئامانج کە بە هۆیەوە دوو کەس لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوەکانی “ئیحسان کەربەلایی پوور” و “مۆرتەزا سەعیدنەژاد” گیانیان لەدەست دا.

سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی گیان لەدەستدانی ئەم دوو پاسدارە جەختی کردەوە: بەبێ گومان ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی بێ وەڵامی نامێنێتەوە.

لەلایەکی ترەوە سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران لە سنوورەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو حاڵەتی ئامادە باشی راگەیاندووە.

هەر لەم بارەیەوە رەوعی شارۆن شیکەرەوەی سەربازی کەناڵی “کان” رایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر دیمەشق کە بەهۆیەوە دوو ئێرانی گیانیان لەدەست دا، لە سنوورەکانی باکور حاڵەتی ئامادە باشی راگەیاندووە.

وێنەکانی ئامادەبوونی جەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان لە مەراسیمی ماڵئاوایی کردن لە تەرمی شەهیدان “ئیحسان کەربەلایی پوور” و “مۆرتەزا سەعیشەهیدان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *