هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر هێزەکانی سوپای سوریا

دوو شه‌ممه‌ 7 ئازار 22 - 09:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=8035

لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانەکانی تەمدور، ١٣ سەربازی سوری گیانیان لەدەست دا و ١٨ی دیکەش برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو پاسێکی هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانەکانی تەدمور لە پارێزگای حۆمسی سوریا کرایە ئامانجی هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو. لەم هێرشەدا ١٣ کەس لە هێزەکانی سوریا گیانیان لەدەست دا و ١٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
بیابانەکانی تەدمور سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی، یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش هەژمار دەکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش دژی هێزەکانی سوپای سوریا، ئەگەری ئەوەی هەیە ئەم هێرشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام درا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام