ئۆپۆزسیۆنی نوێی ئەفغانستان لە ئێران پێکهێنرا

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 09:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=7770

سەلاحەدین ڕەبانی و محەمەد ئیسماعیل خان سەرۆکی حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری مەشهەدی ئێران لەسەر پەرەسەندنەکانی ئەفغانستان کۆبوونەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، سەلاحەدین ڕەبانی سەرۆکی حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی ئەفغانستان و محەمەد ئیسماعیل خان فەرماندەی مەیدانی و سیاسەتمەداری دیاری ئەفغانستان لە شاری مەشهەد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران کۆبوونەوە.

ئەم سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کەسایەتییە سیاسییەکانی تری ئەفغانستان وەک حاجی محەممەد مۆحەقێق سەرۆکی حیزبی یەکێتی ئیسلامی و عەتا محەمەد نور سەرۆکی جێبەجێکاری حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی و جەنەراڵ عەبدولڕەشید دۆستەم سەرۆکی حیزبی بزوتنەوەی ئیسلامی بەرەو مەشهەد بەڕێدەکەون.

بەپێی پێشبینییەکان و ئەو زانیارییانەی کە بەدەستهاتوون، دەتوانرێت ئامانجەکانی ئەم کۆبونەوانە بەم شێوەیە پۆلێن بکرێن:
١- کۆدەنگی لەسەر بیرۆکەی پێکهێنانی “حکومەتێکی گشتگیر” و تاوتوێکردنی ڕێگاکانی جێبەجێ کردنی.
٢- پێکهێنان و دامەزراندنی هاوپەیمانی سیاسی – سەربازی دژ بە تاڵیبان.
٣- تاوتوێکردنی ئەو پێشنیارانەی کە لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی ئیسماعیل خان لەگەڵ تاڵیباندا باس کراون.

لەم دواییەدا لە سۆشیال میدیا و گردبوونەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئەفغانستاندا باس لە ڕاپەڕینێکی گشتی و زیادبوونی هێرشەکانی سەر تاڵیبان دەکرێت. لە لایەکی دیکەوە تاڵیبان بۆ ڕێگریکردن لە هەر کردەوەیەکی ئۆپۆزسیۆن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و گەڕان و پشکنینی خانووە نیشتەجێبووەکانی چڕ کردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *